سه‌باره‌ت به خومان
سه‌باره‌ت به خومان
شه‌ریکه‌ی ماشێن سازیی بۆکان له ساڵی 1374ی کۆچی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ری 1996ی زایینی، بۆ وه‌رگرتنی جه‌وازی ژماره 103609 له وه‌زاره‌تی پێشه‌سازیی ئێران، به تواناییه‌کی که‌می ماڵی و ئابووری و به هیممه‌ت و هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر به شێوه‌ی فه‌رمی به ژماره‌ی 138 لەدایرهی تاپۆی شه‌ریکه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا تاپۆ کرا.
شوێنی نووسینگه‌ی سه‌ره‌کیی شه‌ریکە و کارگه، له شاری بۆکانه و که‌وتۆته یه‌ک کیلۆمه‌تری شۆسته‌ی نێوان بۆکان – سه‌قز له پارچه زه‌وییه‌کدا به ڕووبه‌ری 4000 مه‌تری دووجا. ده‌وروبه‌ری 40 کارمه‌ند و کرێکاری کارامە و خاوەن ئەزموون به شه‌و و ڕۆژ خه‌ریکی سازکردنی مه‌کینه‌ی نان برژاندن و ناردنی بۆ بازاڕی فرۆشن.
جۆری چالاکیی ئەو شەریکەیە گەڵاڵە داڕشتن و دروست کردنی ئامێری پێشەسازیی خواردەمەنی و هێڵی تەواوی ئامێری نان برژاندن بە شێوەی تەواو پێشەسازییە.
شه‌ریکه‌ی ماشێن سازیی بۆکان، له ساڵی 1377ی کۆچی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ری 1999ی زایینی، به هه‌وڵ و تێکۆشانی کارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی، توانی جه‌وازی به‌رهه‌مهێنانی ژماره 102511 له وه‌زاره‌تی پێشه‌سازی وه‌رگرێ و بگاته ڕاده‌ی دروستکردنی به‌رهه‌م بە زۆری‌و بچێته ڕیزی شه‌ریکه‌کانی فره‌به‌رهه‌م و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی گه‌یانده 250 ئامێر له ساڵدا.
ئه‌و شه‌ریکه‌یه له ڕه‌وتی به ستانداردکردنی به‌رهه‌مه‌کانی خۆی بۆ ئامانجدار کردنی چالاکییەکانی، له ساڵی 1385ی کۆچی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ری 2005ی زایینی، پڕۆگرامێکی به‌ربڵاوی سهرپەرشتی چۆنیه‌تی و هه‌ڵسه‌نگاندنی له سه‌ر بنه‌مای ستانداردی جیهانی 2008وISO 9001- 2000له به‌رچاو گرت و توانی له ساڵی 1386ی کۆچی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ری2006ی زایینی، ئه‌و بڕوانامه‌یه له URSیئینگلترا وه‌رگرێ.
له ساڵی 1387ی کۆچی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ری 2006ی زایینی، ئامێری دروست کردنی نان به گه‌رمای ته‌واو ناڕاسته‌وخۆ هاوهەنگاو له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌کانی ئه‌ندازیاریی مۆدێڕن، چووە ناو هێڵی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و شەریکەیە. ئه‌و ئامێره توانی له هه‌مان ساڵدا میداڵیای ستانداردی میللی ئێران وه‌رگرێ و لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێڕین له شانازییه‌کانی خۆی زیادکا.
یه‌کێک له شانازییه‌کانی ماشێن سازیی بۆکان، چوونه ناو بازاڕه جیهانییه‌کانه به جۆرێک کە به هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانی بۆ وڵاتانی که‌نەدا، سوید، نێرویج، عێراق، ئەفغانستان و ئەرمەنستان و هه‌روه‌ها به به‌شداریی به‌رچاو له پێشانگه‌کانی ته‌کنۆلۆجی نان، به کرده‌وه چووەتە ناو بازاڕی فرۆش و ڕکه‌به‌ریی جیهانی. هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و شەریکهیه گه‌ره‌نتیی فه‌رمی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی دوای فرۆشیان هه‌یه.
هێندێک له شانازییه‌کانی ئێمه :
1- هه‌نارده‌کردن و ڕێکردنه‌وه بۆ بازاڕه‌کانی جیهانی له‌وانه سوید، نێرویج، ئینگلترا، بولیوی، عێراق، ئەفغانستان و ئەرمەنستان
2- یه‌که‌ی نموونه‌ی ته‌کنۆلۆجی و کارخوڵقێنهری سه‌رتری به‌شی ته‌کنۆلۆجی له ڕۆژاوای وڵات
3- یه‌که‌مین خاوه‌نی تاپۆی دۆزینه‌وه(ئیختیراع)ی ئامێرگه‌لی نان برژاندن به گه‌رمای ناڕاسته‌وخۆ له ڕۆژاوای وڵات
4- یه‌که‌مین خاوه‌نی ستانداردی که‌یفیه‌تی (چلۆنایه‌تی) جیهانی 2008ISO 9001- له وڵاتی ئه‌لمانیا له ڕۆژاوای وڵات
5- کارگرووهی نموونه‌ی وڵات له ساڵی 1388ی کۆچی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ری 2007ی زایینی
6- یەکەمین خاوەنی نەگۆڕی داهێنانی ئامێری بەرهەمهێنانی نانی تیری وشکی تەکنیکی بە ڕادەی زۆر لە ئێران