Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

ئامێری نان برژاندن بە گەرمای ناڕاستەوخۆ (مۆدیلی تێرمۆسانترال):

ئەو ئامێرە بە پێی ستانداردی میللی ئێران بە ژمارەی 5648 گەڵاڵەی بۆ داڕژاوە و ساز کراوە و تەواوی لایەنەکانی هێمنایەتی وسیححی تێدا بە شێوەی ستاندارد لە بەرچاو گیراوە.

  • ئامێری ناوبراو بە ڕواڵەتێکی جوان و ڕووکارێکی تەواو ئیستیل، بە بیچمێکی خڕی لوولەیی داڕێژراوە کە بە هۆی گەرما بە هەدەر نەدان و ڕووکەش کردنێکی دروست باشترین جۆری نان دروست دەکات.
  • سیستەمی بڵاو کردنەوە و دابەش کردنی گەرما لەو ئامێرەدا بە هۆی حەوزۆکەی گەرمایی لە سەرچاوەی سەرەکی (کوورەی نەسووز) بە مەشقەڵێک (بەرنەرێک) دابین دەکرێ.
  • لە سەر بنەمای ئەندازیاریی مودێرنی میزان کردنی گەرما داڕێژراوە کە خۆی دەبێتە هۆی بە خەسار نەدانی سووتەمەنی. بە سیستەمی دیجیتاڵی بە بیچمی دڵخواز لە 200 تا 400 پلەی سانتیگراد تەنزیم دەکرێ.
  • بڵاو نەبوونەوەی غازی زیاندار لە سووتەمەنی مەشقەڵ (بەرنەر) لە فەزای ناوەوەی فێڕ لە تایبەتمەندییە هەرە باشەکانیەتی.
  • بە هۆی تایەردار بوونی ئامێرەکە دابەزاندن و ڕێخستنی خێرا و هاسانە.
  • خاوەنی سیستەمی تایبەت بۆ وەدەرنانی خێرای گەرمای ناوەوەی فێڕ بۆ فەزای دەرەوەیە کە ئەو شتە تەمەنی بە سوودی سیستەمی گەرماسازکەر دەکاتە چەند بەرامبەر.
























تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ته‌کنیکی :